سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند" رێگا دەدەین بە هاتوچۆی فڕۆکەکان و هێلەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام رێگا نادەین بۆ فڕکەخانەی سلێمانی".
بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتەیەکدا راگەیاند" ئێمە رێز لە بڕیاری حکومەتی بەغدا دەگرین کە گەشتە ئاسمانییە دەرەکیەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کردۆتەوە، بەڵام ئێمە ئەو گەشتانە بۆ هەولێر بە ئاسایی دەزانین، بەڵام رێگای نادەین گەشتەکان لە وڵاتی ئێمەوە بچنە سلێمانی".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رێگانەدانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی گەڕاندوووە بۆ هەڵوێستی سیاسی لایەنەکانی سلێمانی بەرامبەر تورکیا، هاوکات یارمەتیدانی لایەنەکانی سلێمانی بە رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان".
حکومەتی عێراق دوو هەفتەیە بڕیاری داوە کە ئاسمانی عێراق بەرووی گشتە ئاسمانییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکاتەوە.