هێزەر ناوێرت: لە منبج ناکشێینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی منبجه‌وه‌، رایگه‌یاند "ئه‌وان له‌ منبج ناكشێنەوە و لەگەڵ تورکیا لەمبارەوە ڕێککەوتنیان نەکردووە".

هێزه‌ر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ره‌تيكرده‌وه‌، ئه‌مريكا له‌ منبج بكشێته‌وه‌.

هێزەر ناوێرت لەمبارەوە وتی "ده‌كرێت وشه‌ی جیاواز به‌كار بهێنرێت، ڕێككه‌وتن، لێكتێگه‌یشتن. من ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، كه‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه‌ و كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن".

وتیشی "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ منبج جێگیركراون و ئه‌وه‌شمان به‌ راشكاوانه‌ به‌ حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان له‌ منبج و نیگه‌رانییه‌كانیشمان گه‌یاندووه‌ته‌ توركیا و ئێمه‌ش مافی به‌رگریكردنمان له‌خۆمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مافی ئه‌مریكا و  هاوپه‌یمانه‌كانیشمانه‌ و هانی توركیاشمان داوه‌ كه‌ شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ رابگرێت".

پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رایگه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن له‌باره‌ى داهاتووى منبجه‌وه‌ گه‌يشتوونه‌ته‌ "تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش" و توركيا داوا له‌ ئه‌مريكا ده‌كات ناوچه‌كه‌ به‌جێ بهێڵێت و هێزه‌كانى له‌ رۆژئاواى فورات بكێشێته‌وه"‌.




PM:10:17:23/03/2018