شاسوار عەبدولواحید: بنەماڵەی بارزانی هەمیشە خزمەتی بێگانەیان کردووە

شاسوار عەبدولواحید، ڕایگەیاند "پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەمیشە خزمەتی بێگانە و وڵاتانی تورکیا و ئێرانیان کردووە بۆیە دەبێت لە لوتکەی دەسەڵات نەمێنن".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سیمینارێکدا ڕایگەیاند، پارتی لە دوای ساڵی  ٢٠٠٥ و یەکگرتنەوەی کابینەکانی حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی رەهای هەیە لەهەرێم و بە فیعلی بنەماڵەی بارزانی دەسەڵاتداری یەکەم بوون لە کوردستان، بەڵام ئەوان "هەمیشە خزمەتی بێگانەیان زیاتر کردووە وەک لە خەڵکی کوردستان و هەمیشە موراعاتی تورکیا و ئێرانیان کردووە زیاتر لە خەڵکی هەرێم".

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی بەردەوام لە خزمەتی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدادا بووە بۆیە دەبێت بنەماڵەی بارزانی و پارتی لە دەسەڵاتدا نەمێنن و لوتکەی دەسەڵاتیان لێ بسەنرێتەوە.

لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا باسی لەوەش کرد، پێش ئەوەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەسەڵاتی رەهایان هەبێت، رەوشی ئابوری و خزمەتگوزاری و پەروەردە و تەندروستی دادگاکان و ئازادی رۆژنامەنوسی لە ئێستا باشتربوو، وتیشى، هەمیشە بنەماڵەی بارزانی کارێکیان کردووە کە لەزیانی خەڵکی کوردستان بێت.



PM:09:53:24/03/2018