لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و چەندان شارو شارۆچکەی هەولێرو دهۆک خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە.
لە هەولێر خۆپیشاندان لەنزیک پەرلەمان دەستی پێکردووەو هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر گەمارۆی خۆپیشاندەرانیان داوەو، ڕێگەنادەن بچنە بەردەم پەرلەمان و دەنگۆی ئەوە هەیە کە چەند خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
هەروەها لە دهۆک و زاخۆ و شیلادزێ و چۆمان خۆپیشاندان و گردبوونەوە هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ درەنگانێکی شەو ئیدارەی پارێزگای هەولێر هەموو جۆرە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیەکی رەتکردەوە.