وه‌زیری‌ دارایی‌ بڕیارێكی‌ ده‌ركرد

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی هاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رده‌بڕێت و بڕه‌كه‌ش زیاتر لە چوار ملیار دیناره‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ ئه‌مڕۆ 26ی 3ی 2018، به‌واژۆی رێباز حه‌ملان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌و ترارد هاتووە "ڕەزامەندین به‌ خه‌رجكردنی بڕی چوار ملیار و 100 ملیۆن دینار، وه‌ك هاندان و ئێشكگری بۆ دیوانی وه‌زاره‌تتان و نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌رو مه‌ڵبه‌نده‌ 24 كاتژمێرییه‌كان".

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه‌، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هاندانی مانگی 5ی 2017یه‌.




PM:05:30:26/03/2018