وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارین و رەشەبا ئاشکرا کرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشناسی ئاشکرای کرد کە رۆژی شەممە ٣١ی ئازار بەتەواوی ساماڵ دەبێت و کۆتایی باباران و تۆفی ئەم دوورۆژە دێت.

ماڵپەڕی https://www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی هەینی ٣٠ ی ئازار ناوبەناو باران و رەشەبا بەردەوام دەبێت، ئاسمانیش ساماڵ و هەور دەبێت.

هەر ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی شەممە ٣١ ی ئازار بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەر کەشەوهەوادا دێت، ئاسمان دەبێت بەساماڵ و باران و هەورە برووسکەو رەشەبا کۆتایی دێت.

دوو رۆژە شەپۆلێکی باران بارین و باو هەورە برووسکە بەرێژەی جیاواز جیاواز شارەکانی هەرێمی گرتۆتەوەو جگە باران برین هەورە برووسکەو خۆڵبارین لەچەندان شوێنی هەریم روویدا.




PM:11:13:29/03/2018