ئەوقاف پەیامێك ئاراستەی وتارخوێنان دەكات

وەزارەتی ئەوقاف داوا لە وتارخوێنان دەكات، لە وتاری هەینیدا دەستخۆشی لە حكومەت بكەن بۆ دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە داوای نەمانی پاشەکەوتیش بکەن.

لە ئاگادارییەكدا كە لێژنەی بۆردی وەزارەتی ئەوقاف بڵاویكردۆتەوە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی كراوە، وێڕای پشتیوانی بۆ داوا ڕەواكانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی ھەرێم، لە پەراوێزی تەوەرەكانی وتاری ھەینی ئەم ھەفتەیە، دەستخۆشی و پاڵپشتی لە حكومەتی ھەرێم بكەن، كە بەپیر داوا ڕەواكانی مووچەخۆران ھات و ڕێژەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی كەمكردەوە.

لیژنەی بۆردی وەزارەتی ئەوقاف، رێنمایی وتارخوێنانی مزگەوتی كردووە، داواش لە حكومەتی ھەرێم بكەن كە پاشەكەوتی مووچە بەیەكجاری نەمێنێ و كۆتایی بێت.




AM:08:58:30/03/2018