سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، به‌ڵێنى به فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده دا، هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى منبج بكات و رێگه له چوونى سووپاى توركيا بۆ منبج بگرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن دوێنێ پێنجشه‌ممه پێشوازیی له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب کردووە
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيریى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات "هه‌سه‌ده"ى كردووه و پشتيوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگيرى له باكوورى سووريا دووپات كردووه‌ته‌وه
ئەوەش لەکاتێکدایە، شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا رایگه‌ياند، له سووريا ده‌كشێينه‌وه و با وڵاته‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن.