هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش هێزه‌كانی له‌ منبه‌ج دەهێڵێتەوە

وته‌بێژی فەرمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش ئاشكرایده‌كات كه‌ هێزه‌كانمان له‌ منبه‌ج ده‌مێننه‌وه‌و هاوشانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامده‌بن له‌ هێرشه‌كان دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

رایان دیلۆن وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ باكوری سوریا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی ریازی سعودی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا، رایگه‌یاندوه‌: وه‌ك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامده‌بن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.

راشیگه‌یاند: ئه‌ركی گرنگ و سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تماندا نه‌هاتووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا سه‌نگه‌ری هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو سوریای دیموكرات هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا، ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ منبج زیادكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و شاره‌.




PM:10:48:01/04/2018