داعش هێرشدەکاتە سەر باشووری کەرکوک

 شەوی رابردوو چەکدارەکانی داعش هێرش دەكەنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو 3 ی نیسان داعش هێرشی كردۆتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك و نزیك پاڵێوگەی بێجی، بەڵام هێزە عێراقییەكان و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هێرشەكەیان تێكشكاندوون.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی عەرەبییە داعش ویستوویەتی، بۆمب لەژێر هێڵەكانی گواستنەوەی نەوت دابنێت، بەڵام شكستیان هێناوەو پاشەكشەیان كردووە.

ماوەیەكە داعش لەناوچەكانی باشوری كەركوك جموجۆڵەكانی زیاتر كردووە، بەشێوەیەك مەترسی لەسەر ناوچەكە دروست كردۆتەوە.




AM:11:47:03/04/2018