کەجەکە پەیامێک ئاڕاستەی بنەماڵەی بارزانی دەکات

كەجەكە بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانییەوە، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکات.

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە، بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی كرد و دەڵێت "خەماربووین بە كۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانی‌و كۆچی بۆ گەل و بنەماڵەی بارزانی جێگای غەمگینییە".

هەر لەپەیامەكەدا هاتووە" ئێمە سەرەخۆشی لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزان دەكەین".

هەروەها ئەوەش لەپەیامەكەدا هاتووە " كۆچكردوو دلۆڤان بارزانی، بۆ ئازادی گەلی كورد هەوڵی گرنگی داوە، خاوەنداریی لەبەها مێژوویی كلتوری و سیاسییەكان كردووە، بۆ ئەرشیڤكردنی تاوانی ئەنفال و تێكۆشانی كردووە، بەمشێوەیە ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە كۆمەڵگە بەخاوەنداریكردن لە بەهاكانی دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت".

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دوانە بوون دوێنێ دوو شەممە بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.



PM:07:49:03/04/2018