به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات، به به‌كارهێنانی تەنیا زمانی دایك لە دایەنگەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4\4\2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە به‌هۆی گرنگی‌و پێویستی زۆری منداڵانی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ بۆ فێربوونی زمانی دایك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بڕیار ده‌دات ته‌نها زمانی كوردی له چالاكییه هونهریو پهروهردهییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌رفیهییه‌كان له دایه‌نگه‌كان بهكاربهێنرێتو ڕێگه به هیچ زمانێكی تر نادات بۆ ئه‌و جۆره چالاكییانه
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەت ڕوو، کە به نووسراوی ژماره (894) له 4ی 4ی 2018، كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بڕیارێك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان دهكاتو تیایدا ڕێگه ده‌گرێت له به‌كارهێنانی زمانی تر بێجگه له زمانی كوردی له دایه‌نگه‌كاندا، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق، ژماره(6)ی ساڵی(2014)، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی ڕاوێژكاری كه له 1ی 3ی 2018 به ئاماده‌بوونی شاره‌زاو پسپۆڕانی بواری (كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، په‌روه‌رده‌یی و زمانه‌وانی) كه له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی به‌ڕێوه‌چووه
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە دەقی بڕیارەکە لە دوو خاڵ پێکدێ، ئەوانیش پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م دایهنگاكان به به‌كارهێنانی زمانی دایك (زمانی كوردی) له سه‌رجه‌م چالاكییه (په‌روه‌رده‌یی،كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و ته‌رفیهییه‌كان)دا‌و ڕێگه نه‌دان به به‌كارهێنانی هیچ زمانێكی تر له‌و جۆره چالاكییانه له دایه‌نگه، هەروەها له ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ ده‌درێت به دایه‌نگه‌كان به مه‌به‌ستی جێ بهجێكردنو گونجاندنی به‌رنامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا.