كۆمسیۆن کاندیدەکان ئاگادار دەکاتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هۆشداری بە كاندیدی لایەنەكان دەدات لە بەكارهێنانی دەستەواژەی تایفی لە بانگەشەكانیان و ڕایگەیاندوە "هەرکەسێک بانگەشەی تایفی بكات، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت".

حازم ردینی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەك كۆمسیۆن بڕیارمانداوە بە سزادانی هەر كاندیدێك، كە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا هەوڵی نانەوەی شەڕی تایفی بنێتەوەو بیەوێت لەو رێگەیەوە دەنگ كۆبكاتەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران وتیشی "بەهیچ جۆرێك رێگە بە كاندیدی قەوارەكان نادەین بە زمانێكی تایفی بانگەشە بۆخۆیان بكەن".

لەبارەی جۆری سزاكانیش وتی: سزاكان دارایی دەبێت و لەوانەیە بگاتە ئاستی دوورخستنەوەشیان لە كێبڕكێی هەڵبژاردن.




PM:07:42:07/04/2018