قادری حاجی عەلی باس لە گرتنە دەستی دەسەڵات دەکات

سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی قوربانی نەداوە و ئازاری نەچەشتوە بە دەسەڵاترین و دەوڵەمەندترین توێژی ئەم كۆمەڵگایەن و دەڵێت "دەمانەوێت دەسەڵات بگرینە دەست".

قادر حاجی عەلی، سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكەی لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند "شاری چەمچەماڵ زۆرترین قوربانی بەخشیوە و خەباتی كردوە لەو شوێنانەیە كە لە پلەی یەكەمی قوربانیداندایە، بەڵام بێنازترین خەڵكی كوردستانن، كە دەبو ئەوانەی شەهیدن و كەسوكاری ئەنفالن زۆرترین خزمەت بكرانایە".

قادری حاجی عەلی جەختی لەوەش كردۆتەوە، ئەوەی قوربانی نەداوە و ئازاری نەچەشتوە و ئەوەی هاتوەتە سەر حازری، بە دەسەڵاترین و دەوڵەمەندترین توێژی ئەم كۆمەڵگایەن، رەخنەی ئەوەشی لە دەسەلاتدارانی هەرێم گرتوە، كە هیچ پرۆژەیەكە گەشتیاری بۆ قەزاكە نەكراوە لەكاتێكدا خاوەنر شارستانیەكی دێرینە.

قادری حاجی عەلی دەڵێت"چەمچەماڵ خاوەنی شارستانییەكی دورو درێژە ئەویش شارستانی چەرموە كە زانكۆكەی بەو ناوە ناونراوە، لەئێستادا هەرچەندە ئەو شارستانییەتە لەناوچوە، بەڵام هیچی پرۆژەیەكی گەشتیاریی بۆ نەكراوە بۆ ئەوەی زانكۆكان و خەڵك و گەشتیار روی تێبكەن، بۆیە پێویستە رۆڵی شارەكە وەكخۆی باسبكرێت و رێزی لێبگیرێت".

قادر حاجی عەلی لەبارەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیشەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەوان سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەكەن و وتوشیەتی"مافی ئەوەمان هەیە بانگەشە بكەین، بەڵام لەسەر حسابی خەڵكی تر نا، بەڵكو بەشێوەیەكی شارستانی و پێویستە باسی بەرنامە و كاندیدەكانی خۆمان دەكەین".

سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان تەئكیدی كردۆتەوە، هەمووشتێك لەپێناو سەرخستنی هەڵبژاردنەكاندا دەكەن و لەوبارەیەشەوە دەڵێت"بەرنامەی ئێمە بۆ ئەمجارە ئەوەیە كە هەمو شتێك لەپێناو سەرخستنی هەڵبژاردندابێت، لەبەرامبەردا هەمو شتێك وەلا بنێین لە ناكۆكی و ناڕەحەتی و گلەیی، لەسەر بەرنامەكانی خۆمان كاربكەین و بەیەك دەست لیستی گۆڕان سەربخەین لە (12)ی ئایاردا و هەروەك هەركەسێك لە پەرلەمان و هەڵسوڕاوان و دەنگدەران هیچمان دەستەوەستان نەوەستین".

ناوبراو ئەوەشی باسكردوە، ئەوان دەیانەوێت لە كوردستاندا دەسەڵات بگرنە دەست و بۆیە بەگرنگی زانیوە دەرگا بە دەرگا و كەس بە كەس بانگەشە بكەن بۆ سەرخستنی گۆڕان.

وتوشیەتی"هەموان بۆیان دەركەوتوە سەركردایەتی ئەو وڵاتە بە خەڵكی گەندەڵ و تێنەگەیشتو ناكرێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستاندا یەكەم لیست بین تەنها یەك كورسمان لەوان زیاتربێت، ئەوا لە مافی خۆمان خۆش نابین و دەسەڵات وەردەگرین".

هۆشداری ئەوەش دەدات، كە مەنتیقی هێز ناخوات، بەڵكو ئەوان هێز و فشاری مەدەنی بەكاردەهێنین بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان.




PM:09:40:14/04/2018