قائیمقامیەتی كه‌لار هۆشداری دەداتە كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان
قائیمقامیەتی كه‌لار داوا لە كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکات، کە بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن فه‌رمانگه و باره‌گا حكومییه‌كان بەکارنەهێنن، هەرکەسێکیش سەرپێچیی بکات رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د، قائیمقامی كه‌لار لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" ناردووە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "سه‌رجه‌م كاندید و حیزب و لایه‌نه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین فه‌رمانگه و باره‌گا حكومییەکان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و لۆگۆ و ئاڵاكانیان به‌كاربهێنن، هەروەها هیچ لایه‌نێكیش بۆی نییه ئامێر و ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌كاربهێنێت، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكیش سه‌رپێچی لەو بڕیارەدا بكات لێکۆڵینەوەی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
دەشلێت، "به‌كارهێنانی هێمای هاتوچۆ و رێنماییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و لۆگۆ و ئاڵاكانیان قه‌ده‌غه‌یه، بۆیە پێویسته هه‌موان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن و به شێوازێكی شارستانیانه بانگه‌شه‌كه به‌رێبكه‌ن و نه‌بنه هۆ نانەوەی ئاژاوه و پشێوی و بێزاركردنی هاوڵاتیان".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا قائیمقامی کەلار باسی لەوەشکردوە،" پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌زگه به‌كارنه‌هێندرێت كه ده‌بێته هۆی ناشرینكردنی سیمای شار و له دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنیش پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پۆسته‌ر و بڵاوكراوه و لۆگۆ و ئاڵاكانیان لێبكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، بانگه‌شه‌ی حزب و قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە بڕیار وایە لە 12ی ئایاری 2018 بەرێوەبچێت، کە تیایدا حەوت هه‌زارو 188 كاندید له نزیك به 100 قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر 329 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
PM:01:38:15/04/2018