بەرپرسێکی دژە تیرۆری یەكیتی رایەگەیاند '' لە ئۆپراسیۆنێكدا ژیانی ئەو 3 پێشمەرگەیەمان رزگارکرد كە لەلای تیرۆریستانی داعش بوون".
ماڵپەڕی میللەت نزیک لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی دژە تیرۆری یەکێتی لە زاری پۆڵاد شێخ جەنگی، فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆر رایگەیاند، "ماوەی 30 رۆژە چەندینجار هەوڵمانداوە لە ئۆپراسیۆنێكدا ژیانی ئەو 3 پێشمەرگەیە رزگاربكەین كە لەلای تیرۆریستانی داعش بوون، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان نەماندەتوانی ئۆیراسیۆنەكە ئەنجامبدەین، بۆیە ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا لەناو جەرگەی داعشدا لە نزیك دوبز توانیمان ئەو 3 پێشمەرگە دیلە رزگار بكەین".
ئەو بەرپررسە بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە "ئێمە هەمیشە گیان لەسەر دەستین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەهەر شوێنێك ژیانی هەر هاووڵاتییەك بكەوێتە مەترسییەوە بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە، ئێمە دەستبەجێ بە هانایانەوە دەچین".
سێ پێشمەرگەکە ناوەکانیان (شوان کەریم، هەردی عەدنان و محەمەد حەسەن ئەحمەد)ە.