ده‌میرتاش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی توركیا كاندید دەكرێت

بەبڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وەك كاندیدی هەدەپە بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا كاندید دەكرێت.
پاش دوو رۆژ كۆبوونەوە‌و راوێژ ئەمرۆ ئەنجومەنی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لانت (هەدەپە) بڕیاریدا بەوە سەڵاحەدین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ كه‌ ساڵێک و نیوه‌ له‌ زینداندایه‌، بكرێته‌ کاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا.

لەدوای بڕیارەکە سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌ رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌رێنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هه‌ده‌پەی‌ دایه‌وه‌ و پێشنیازه‌كه‌ی قبوڵكرد.

بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی هه‌ده‌په‌ رۆژی 1-5-2018 ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ کاندیدی هه‌ده‌په‌ رابگەیەنێت.
چاوەڕوان دەكرێت پارتی گەلی كۆماری و "ئیی" پارتیش پێكەوە مەرال ئاكشەنەر سەرۆكی "ئیی" پارتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندید بكەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆك كۆماریی توركیا لە 24-6-2018 بەڕێوەبچێت.




PM:10:03:25/04/2018