کۆمسیۆن لەسەر شێواندنی وێنەی کاندیدەکان هاتە دەنگ
بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پەلە بکەن لە دەرکردنی کارتی بایۆمەتری وهاوکات داواش له كاندیده‌كان دەکات کە لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی گرته‌ی ڤیدیۆیی وێنه‌کانیان نەڕوخێن.
هاوڕێ تۆفێق، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" تا ئیستا ٢٥ سكاڵا تۆماركراون و زۆربه‌یان تایبه‌تن بە سه‌رپێچیكردن له
ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانی و به‌شێكی تری پێشێلكارییه‌كانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی
كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه لەبارەی له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر، بۆیە پێویستە رۆژنامەنوسان خۆیان به‌دووربگرن له‌و جۆره بانگه‌شانه".
هەروەها رەتیکردەوە هیج رێنماییەکیان لەبارەی قەدەغەکردنی بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ بنکەکانی دەنگدان پێگەیشتبێت و لەو بارەیەوە وتی،" ڕێگری نەكراوە لە بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك، هیچ یاسایەكیش نییە بۆ ڕێگری لە بردنە ناوەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان، بەڵامه به‌كارهێنانی مۆبایل و گرتنی وێنه لە ناوکابینەی دەنگدان قه‌ده‌غه‌یه.
سەبارەت بە شێواندنی وێنەی کاندیدەکان هاوڕێ تۆفیق وتی، "له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو چه‌ند دیارده‌یه‌ك نه‌ماون له‌وانه‌ش بابه‌تی زیاده‌ڕۆیكردن له ڕازاندنه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی دیکە سەریهەڵداوە ئه‌ویش دروستكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كاندیده‌كانه".
ئاماژەی بەوەشدا، بەر لە گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی، پێوسته ئەو بڵاوکراوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایك و شه‌یر نه‌كرێت، داواش له كاندیده‌كان دەکەین، ئه‌وانه‌ی کە له ویژدانی خۆیان دڵنیان پێویست ناكات له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه بڕوخێن."
سەبارەت بە دەنگدانی رۆژنامەنوسان وتی، بەهۆی ڕێنماییە نوێیەكان، بنكەی تایبەت بۆ ڕۆژنامەنوسان هاوشێوەی
دەنگدانەكانی پێش‌و نییە، بەڵام هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو
ئەو كارئاسانیەیان بۆ بكرێت".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن لە سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، 170 هەزار كارتی دەنگدەری بایۆمەتری ماوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بە زوترین كات پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونكە ڕۆژی 8ی مانگ دوا وادەیە، بەڵام ئاوارەكان بەهۆی بارودۆخی ناوچەكانیان دەنگدانی مەرجداریان هەیە و پێویستیان بە كارت نییە و لە كەمپی عەربەت لە سلێمانی بنكەیەكی تایبەتیان هەیە.
PM:04:58:29/04/2018