هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم هات و "سپی"یش وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی دوو ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە گەنجینەکانەوە دەست "سپی" کەوتووە "له ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هه‌فته‌یه‌وە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و لە ئەگەری دواکەوتنیشیدا دەکەوێتە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو".
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە "سپی" ڕاگەیاند "دوێنێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌نجینه‌كانه‌وه ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی لیستی موچه‌ی مانگی دوو هه‌ر دوێنێ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌لیستی موچه‌و چه‌كی پاره‌كە به‌كۆتاهاتووە".
پێشتریش سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی بۆ "سپی" ئاسکراکرد کە بەر لە هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.