تەقینەوەیەک لە دوبز ڕوویدا

لە شارۆچكەی دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو دوو شوانكار گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەقید عەبدوڵا مەجید، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچكەی دوبز، ڕاگەیاند "دەرەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری شارۆچكەی دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، دوو شوانكار گیانیان لەدەست داوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی دوبز، ئەوەشی خستە ڕوو " ئەمرۆ چوارشەممە 2018/5/2 هادی عامری یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی سەردانی دوبز دەكات و میلیشیاكانی حەشدی شەعبیش لە دوبز كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە



PM:12:41:02/05/2018