کۆمەڵ هەواڵێکی رووداو بەدرۆدەخاتەوە

لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر کەمپینی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک، رووداو رووداوێک بڵاودەکاتەوە، مەڵبەندی ئەو حیزبەش ئەو هەوالە بە درۆدەخاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ سپی نێردراوە، مەڵبەندی چواری کەرکوکی ئەو حیزبە، دەڵێن" بەمەبەستی چەواشەکاری و نانەوەی ئاژاوە کەناڵی ڕوداوی ناسراو بەکەناڵی نەوتەکە هەواڵێکی سەرلەبەری ناڕاستی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتوە کە لیستی نیشتیمان ئاهەنگی ناساندنی لیست سازدەکات و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری تیاداناکات، ئێمە لە مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی رایدەگەێنین کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌: 

بۆ ڕای گشتی

بابەت/ڕونکردنەوە

بەمەبەستی چەواشەکاری و نانەوەی ئاژاوە کەناڵی ڕوداوی ناسراو بەکەناڵی نەوتەکە هەواڵێکی سەرلەبەری ناڕاستی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتوە کە لیستی نیشتیمان ئاهەنگی ناساندنی لیست سازدەکات و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری تیاداناکات، ئێمە لە مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی رایدەگەێنین کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

وەک لیستی نیشتیمان و بەێامادەبوونی بەرپرسانی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان وهاوپەیمانی و بەئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو ئاهەنگی ناساندنی لیستی نیشتیمانمان سازکردوو بەڵێنمان بە هاوڵاتیانی کەرکوک دا کە داکۆکیکاری مافەکانیان بین. هەروەها بڕیارمانداوە هەر حزبێک ئازادە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ناساندنی کاندیدەکانی و کۆکردنەوەی ئەندامانی خۆی چ میکانزمێک بگرێتە بەر، بۆیە بەکەناڵی ڕوداوو هاوشێوەکانی دەڵێین کەرکوکیەکان زۆر لەوە هۆشیارترن بڕوا بە چەواشەکاریەکانتان بکەن و لیستی نیشتیمان ئومێد و ئایندەی کەرکوکیەکانە و وەکو یەک تیم هەوڵ ئەدەین بۆچەسپاندنی دادگەری و گەڕانەوەی شکۆی شکاوی کەرکوک و کەرکوکیەکان. 

مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی 2018/5/4




PM:08:23:04/05/2018