هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاماری چەند چالاکییه‌کی گه‌ریلاکانیی، لە باکور و باشووری کورستان بڵاوکردەوە و کوژرانی پێنج سه‌ربازی سوپای تورکیاشی لەو چالاکییانەدا راگەیاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "گه‌ریلاکانیان له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه‌ی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری له دژی سوپای تورکیا له خاکی باشوری کوردستان چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا".
ئەوەش هاتووە، "لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، کە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ هەینی گه‌ریلاکانیان له گردی لێلکان له دژی سوپای تورکیا ئه‌نجامیاندا، دوو سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هەپەگە باسی لەوەشکردووە،" هه‌ر دوێنێ هەینی کاتژمێر ١١:٤٠ خوله‌کی نیوه‌ڕۆ له گه‌لی ده‌شتانێ له ناوچه‌ی چه‌لێ سه‌ربه جوله‌مێرگ، گەریلاکانیان چالاکییەکیان له دژی سوپای تورکیا به قه‌ناس ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێک کوژرا".
بەپێی راگەیەندراوەکەی هەپەگە، لەمیانی چالاکییەکی دیکەی دوێنێی گه‌ریلاکانیان له گردی عه‌لی شێر له گه‌ڤه‌ر سه‌ربه جوله‌مێرگ، دوو سه‌ربازی دیکه‌ی سوپای تورک کوژران.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا کراوە، لە رۆژی ٢٦ی نیسان له به‌دلیس کە له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپای تورک شه‌ڕ ڕوویداوە و دەڵێت، لەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای تورکیا ده‌ستپێکردبوو، له ئه‌نجامدا شەڕ له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپای تورک ڕوویدا و چه‌ندین سه‌ربازی سوپای تورک کوژران.
هه‌په‌گه ئه‌وه‌شی وتووه، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌ریلایه‌کی هه‌په‌گه به ناوی "تۆپراک هاروون"، خه‌ڵکی وان، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌که‌وێته ده‌ست سوپای تورکیا بۆمبایه‌کی به‌خۆیدا ته‌قاندوه‌ته‌وه و شه‌هید بووه.