کوڕی بەرپرسێکی ناسراو خۆی کوشت
کوڕی سەرۆکی پێشووی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆی کووشت.
پۆلیسی کەرکوک، رایگەیاند" ئەمڕۆ لە رێگای دەمانچەوە، حاتەم کە تەمەنی ٢٠ ساڵەو کوڕی عەبدولآ عاسی یە لە ماڵی خۆیان لە نزیک نەخۆشخانەی کەرکوک خۆی کووشت".
پۆلیسی کەرکوک ئەوە دەخەنەروو کە دەستیان بەسەر دەمانچەکەدا گرتووە.
عەبدولآ عاسی سەرۆکی کوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ساڵی ٢٠١٥ لەناو شاری کەرکوکدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرا.
PM:11:57:06/05/2018