بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر ئەو بارانە پێشبینکراوەی کە ئەمڕۆ و سبەی دەبارێت، ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكی نامەیەکدا داوا لەشۆفێران دەكات لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت گەشت نەكەن و ، بڵاویکردۆتەوە"به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ 24 كاتژمێری داهاتو ئه‌گه‌ری هه‌یه بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان باران به لێزمه بێت و ئاستی بینین زۆر كه‌مبێته‌وه، ئاگاداری كه‌میی ئاستی بینین بن و تیژڕۆیی نه‌كه‌ن چونكه ته‌ڕبونی ڕوی شه‌قامه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر ڕوی ڕێگاكان”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشوهەوە ئاماژە بەوە دەكات ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بە نیازن گه‌شت بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌ن، له حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ره‌كانیان نه‌كه‌ن و له‌ڕێگای سه‌فه‌ریش توشی باران بونه‌وه ئه‌وا به‌رده‌وامی به گه‌شته‌كانیان نه‌ده‌ن و له شوێنێك ئوتومبێله‌كانیان ڕابگرن كه به‌رزبێت و ئاستی ئاو كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان”.
کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بارانبارینێکی زۆر ئەمڕۆ دوو شەممەو سبەی سێ شەممە هەرێم دەگرێتەوە.