سەرنگەر گواستنەوەی کاندیدەکان لەنێو لیستە کوردستانییەکان دەستیپێکرد

ژمارەیەک کاندیدی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتیی دەکات، وازیان لە لیستەکەیان هێناو چونە نێو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک.

عه‌ونی ئه‌رتیسی، كارگێری لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان  ئاشکرایکرد، کە چوار کاندین کە سیانیان سەر بە لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرین و، کاندیدەکەی دیکەشیان سەربە لیستی یەکێتییە لە سنووری قه‌زای ئامێدی، وازیان لە لیستەکانیان هێناو چونە نێو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان".

ئه‌رتیسی بۆ "روداو"ئاماژەی بەوەشدا،" ئه‌مڕۆ سێشەممە، هه‌ر چوار كاندیدەکە له‌ کۆنگره‌یه‌كی روژنامه‌ڤانیدا داوا له‌ ده‌نگده‌رانی خۆیان ده‌كه‌ن ده‌نگ به‌ لیستی پارتی بده‌ن".

دیاردەی سەنگەر گواستنەوە لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ، کە هێزە کوردییەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی لە ڕێگای پێدانی ئیمتیازاتی پارەو زەوی و ئۆتۆمبێلەوە، کاندیدی یەکتریان دەکڕی.

لە رۆژانی پێشووشدا لە دهۆک چەند کاندیدێکی فراکسیۆنی نەسر و یەکێتی، سەنگەری خۆیان گواستەوەو چونە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.




PM:01:40:08/05/2018