سەنگەر گواستنەوەی پێچەوانە دەستیپێکرد

چوار كادری باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانلە ناوچەی وەرتێ-ی سەر بە  پەیوەندییان كرد بەقەزای ڕەواندز چونە ریزەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرییەوە کە بەرهەم ساڵئ سەرۆکایەتی دەکات.

لە نامەیەكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"، کەوتووە، ئەو چوار كادرەی پارتی نوسیوویانە، "شكور تێگەیشتین پارتی بوونمان لەم زروف و زەمانەدا جگە لە زەرەر بۆخۆمان و خەڵكی كوردستان، هیچ قازانجێكی تێدا نیە، بۆیە وازهێنان لەم وێستگەیەدا بەشێك لە قازانجەكەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە".

ئەو کادریرانەی پارتی ئاماژە بەوەشدەکەن، "دوای ئەم هەموو ساڵە كاركردن بۆ سەرخستنی پارتی لە هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانی چالاكی حیزبی بنەماڵەكەمان، دواجار ئەو قەناعەتەمان لادروست بوو كە ،، ئیمەو و پارتی، هیچ جۆرە پەیوەندییەك یاخوود بەرژەوەندییەك كۆمان ناكاتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، چوار کاندید کە سیانیان سەر بە لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرین و، کاندیدەکەی دیکەشیان سەربە لیستی یەکێتییە لە سنووری قه‌زای ئامێدی، وازیان لە لیستەکانیان هێناو چونە نێو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ چوار كاندیدەکە له‌ کۆنگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا داوا له‌ ده‌نگده‌رانی خۆیان بکەن ده‌نگ به‌ لیستی پارتی بده‌ن.

دەقی نامەی چوار کادیرە باڵاکەی پارتی..

هەڵوێستێك بۆ مێژوو...
كوردەواری دەڵێت، زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە هەر قازانجە.

وەك چوار گەنجی دەڤەری وەرتێ، وەرتێی سەربڵندو سەركەش، وەك برای شەهید، شەهیدێك لە هەرچی گەوهەری دنیا هەیە بەنرختر، وەك كوڕی بنەماڵەیەكی پارتی، بنەماڵەیەك لە ئاست تێكۆشانێكی بێ وچان و بێ بەرهەم...

شكور تێگەیشتین پارتی بوونمان لەم زروف و زەمانەدا جگە لە زەرەر بۆ خۆمان و خەڵكی كوردستان، هیچ قازانجێكی تێدانیە، بۆیە وازهێنان لەم وێستگەیەدا بەشێك لە قازانجەكەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە...

دوای ئەم هەموو ساڵە كاركردن بۆ سەرخستنی پارتی لە هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانی چالاكی حیزبی بنەماڵەكەمان، دواجار ئەو قەناعەتەمان لادروست بوو كە ،، ئیمەو و پارتی، هیچ جۆرە پەیوەندییەك یاخوود بەرژەوەندییەك كۆمان ناكاتەوە...

بۆ ئەوەی چیتر خەبات و ماندوبونمان بە زایە نەچێت، بۆئەوەی چیتر ژیانمان لێ تاڵ و تفت نەكرێت، بڕیارمدا لێرە بەدواوە كار بۆ ئەو حیزبە بكەین كە لە وەرتێ و تەواوی كوردستان دژی كارە خراپەكانی پارتی دەجەنگێت، كار بۆ سەرخستنی ئەو حیزبە دەكەین كە وەك پارتی جیاكاری لە نێوان بنەماڵەو تاكەكان و ناوچە جیاوازەكانی كوردستاندا ناكات.

بڕیارماندا سەرجەم كارەكانمان و وابەستەبوونمان بە پارتی و ئەندامیەتیمان لەو حیزبە كۆتایی پێ بهێنین، پارتی بوونی ئێمە لە وەرتێ و لەناو خانەوادەكەمان تا ئێرە بوو، چونكە پارتی ئەو هێزە ڕاستەقینە نیە كە خەڵك خۆی بۆ ماندوو دەكات، پارتی شایەنی ئەوە نیە كە گەنجێكی خاوەن بڕوانامەی دانەمزرێنراوی وەك ئیمە كاری بۆ بكات...

زۆرێك لە ئێوەمانان دەزانن كە باوكم و براكانم و هەموو خانەوادەكەم چ ڕۆڵێكمان هەبووە لەسەرخستنی پارتی لەسەرجەم هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا، زۆربەتان دەزانن دڵسۆزیمان چەند بووە بۆ ئەو حیزبە، لەهەمانكاتدا زۆربەشتان وەفاو چاكەو پیاوەتی ئەم حیزبە دەبینن بەرامبەر بە بنەماڵەكەمان.

وازهێنانی ئێمە تەنها پەیوەندی بە بەرژەوەندی شەخسیەوە نیە بەڵكو پەیوەندیشی بەو هەموو نەهامەتی و سەرگەردانیەوە هەیە كە لەماوەی ڕابردوو خەڵكی كوردستان بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی پارتی بەسەریهات.

ئەگەرچی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، كاندیدەكانی پارتی و هەندێ لەبەرپرسەكانیان سەردانی ماڵیان كردووین، تەنانەت لە پارتی بونیشمان دڵنیانەبوون، هاتبوون بەسەركزی و كڕوزانەوە داوای دەنگیان لێ دەكردین، وەعدو بەڵێنی بەدرۆو چەواشەكارانەیان پێ دەداین، بەڵام لێرەوە ڕایدەگەیەنین وازهێنانمان لە پارتی یەكجارەكی-یەو بەهیچ جۆرێك ئێمەو پارتی مەرحەبای یەكتری ناكەینەوە، ئومێد ئەكەم هەموو خەڵكی كوردستان لە دژی پارتی دەنگبدات بەتایبەت لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار.

پارتی قسەی زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام بەشێكی هەڵدەگرم بۆ كاتە گونجاوەكان، بەشێكی ڕووبەڕووی كەسە تایبەتەكانی پارتی دەكەمەوە، بەشێكیش بۆ مێژوو جێدەهێڵێم، خوودی وازهێنانیشمان قسەكردنێكی گەورەیەو بەئاسانی تێناپەڕێت...

پارتی زۆر هەڵدەگرێت لەسەری بدوێی، بەڵام با وازهێنانمان ببێتە دەرفەتێك بۆ تێگەیشتنی دەوروبەریشم لە پارتی، چونكە پارتی ئەو هێزە نیە پشتی پێ ببەسترێت...

بای بای پارتی دیموكراتی كوردستان...

عومەر عەبدوڵا محمود، شوان عبدالله محمود، بەرخەان عبدالله محمود، علی عبداالله محمود.

PM:02:40:08/05/2018