به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاشكرا ده‌كات و تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ره‌مه‌زان به‌رنامه‌ی ئێستای پێدانی كاره‌با به‌رده‌وام دەبێت.
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاند "له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئێستا بۆ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وام ده‌بین و پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ره‌مه‌زان، بتوانین به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی ئێستا كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت".
وتیشی " له‌دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما به‌رزبێته‌وه، پێویست ده‌كات به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت دابنێین، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌شه‌واندا مۆلیده‌كان له‌سه‌ر خه‌ت بن، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌كاتی پارشێودا بێ كاره‌بان نه‌بن".
چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له‌ڕۆژی 15 یان 16ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێبكات.