سەرۆكی حكومەتی هەرێم سێ بڕیاری ڕاگەیاند

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مەرسومی هەرێمی دەركرد و ڕۆژی 30ی 9ی ئەمساڵی وەك رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد و  كۆمسیۆنیشی بۆ جێبەجێكردنی ئەو مەرسومە ڕادەسپارد.

بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە واژۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرەو و تیایدا هاتووە "بەپشتە بەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم) لەمادەی (یەكەم)ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (2)ی ساڵی 2017، ئاماژە بەحوكمی بڕگەی (دووەم) لەمادەی (دەیەم)ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم – عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو بڕیارماندا بە:

یەكەم: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەرۆژی یەكشەممە 30ی 9ی 2018.

دووەم پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی و ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر ئەم مەرسومە جێبەجێبكەن.

سێیەم: ئەم مەرسومە لەرۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە.




PM:02:40:09/05/2018