پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوامە و لە قەزای ڕانیەش چەندین پێشێلكاری ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە لە دەنگدانی تایبەتدا ئەمڕۆ لە قەزای ڕانیە چەندین پێشێلكاری ئەنجام دراوە و بەشێك لە هێزە ئەمنیەكان بە فەرمانی سەروی خۆیان مۆبایلیان بردۆتە شوێنی دەنگدانەوە كە ئەمە ێچەوانەی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆنە.
هاوكات كاندیدانی بەشێك لە هێزە سیاسیەكان لە نزیك بنكەكانی دەنگدان دەبینرێن و داوای دەنگ لە دەنگدەران دەكەن كە ئەوەش یەكێكیترە لە پێشێلكاریەكان.
ئەمیر حەسەن