فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەرجەم گەشتەکان رادەگرێت
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیه‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق سەرجەم گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌کەی بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر راگرت.
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌پێی ئه‌و ئاگادارینامه‌یه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانییه‌وه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕاده‌گیرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، "له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه له كاتژمێر (12:00) ی شه‌وی هه‌ینی 11 ى 5 ى 2018 تا كاتژمێر (12:00) ی شه‌وی شه‌ممه 12 ى 5 ى 2018 ده‌خایه‌نێت، دواتر به‌پێی خشته‌ی گه‌شته‌كان، گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئایار دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، هەروەها بڕیارە رۆژى شه‌ممه 12ى ئایاری 2018، سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
AM:11:28:10/05/2018