وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداریەك لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاو دەكاتەوە.
لە ئاگاداریەكەدا، كە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەكە بڵاو كراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كراوە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15/5/2018 ”بە بەڵگەی شەرعی" مانگی بینی، با یەكەی ئیداریی ناوچەكەی ئاگادار بكاتەوە.
لە مانگی رەمەزاندا، كە بە رۆژژمێری كۆچی دیاری دەكرێت، موسڵمانان لە بەرەبەیانەوە تا ئێوارە خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوە، كە ئەركێكی بنەڕەتیی ئاینی ئیسلامە لەسەر موسڵمانان.