کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەک لە نێو پەرلەمانی عێڕاق بە "سپی" راگەیاند، لەسەرەتای کۆبونەوەکە سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داواى لهو پهرلهمانتارانه كرد، كه داواى ئهنجامدانى كۆبونهوهكهیان كردبوو لهپێناو بهرژهوهندى عێراق، پرسى ههڵبژاردنهكان به پیشهیى و دروستى تاوتوێبكهن.
جبوری ئاماژەی بەوەداوە، "هەڵبژاردن میکانیزمێکە بۆ سەقامگیری، نابێت ئەو بێگەردییەی هەڵبژاردن بشێوێندرێت و عێراق و گەلەکەی گرنگترن له سهركهوتنى كهس و لایهنه سیاسیهكان".
سەرچاوەکە وتیشی، پەرلەمانتاران داوای
پێکهێنانی لیژنەیەک دەکەن لەپەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کە لێکۆلینەوە لە یاریکردن بەئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە بکات، هاوکات کۆمیسیۆن ناچار بکەن بە ڕێگەدان بەژماردنەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراو لەدەنگەکان لەسەرانسەری عێراق و بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
ئەوە سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەوەی زۆر تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە ئەو وێنەی دەنگەیە کە بەسکانەرو وێنەی زەوئی ناسراوە، کە داوای ئاشکراکردنی دەکەن و دەڵێن "جیاوازییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ ئەو دەنگانەی ئاشکراکراوە، بۆچی کۆمسیۆن نایدات بەلایەکان".