ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پێشنیازێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان نیشاندا.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ 20ی 5ی 2018 واژۆی ڕێباز حه‌ملان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه، هه‌شت بڕیار له‌باره‌ی زیادكردنی ڕه‌سمی به‌كاربردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه‌كانی (توتن، جگه‌ره‌و به‌رهه‌مه لێوه‌رگیراوه‌كانیان) ده‌ركراوه.
له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه "وه‌رگرتنی ڕه‌سمی به‌ركاربردنی ناوخۆیی به‌ڕێژه‌ی (5%) له‌گشت بابه‌ته‌كانی توتن و جگه‌ره‌و به‌رهه‌مه لێوه‌رگیراوه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌وه".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ژمێره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م داهاتی ئاماژه‌پێكراو له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه سنورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و ژمێره‌یه كه ته‌نها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی هه‌یه.
له‌په‌یامێكیشدا كه د.ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەنردستی له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرایكردوه نوسیویه‌تی "بڕیارێكی گرنگ له‌پێناو زیادكردنی داهاتی ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان وه‌ك كارنامه‌ی وه‌زاره‌تمان چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین".