بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری كاركردنی موه‌لیده‌كان ئەنجامدەدرێت.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتوو، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکاتەوە، کە سبەینێ دووشەممە ۲۸/٥/۲۰۱۸ لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە لای موەلیدەکانیان ئامادەبن، بۆ خوێندنەوەی پێوەری کارکردنی موەلیدەکان، لەلایەن لیژنەکانەوە".
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە، دواى خوێندنەوەی پێوەری کارکردنی موەلیدەکان، به پێی ئه‌و داتایه نرخی ئه‌مپێر بۆ مانگی ئازار دیاری ده‌كرێت.