‌كۆمسیۆن به‌ به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌داته‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌داته‌وه، كە وتبووی "دەنگی نێو سندوقەكانی دەنگدان جیاواز بووە لە ئەنجامە راگەیاندراوەكان".

كۆمسیۆن بەڵگەنامەیەکی بڵاوكردوەتووه‌، کە ناو و واژو و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌و تیایدا جبوری ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه‌ له‌سه‌ر ئەو رێوشوێنانه‌ی، كۆمسیۆن گرتویه‌تیه‌به‌ر لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە. کە 100% هاوتا و هاوشێوه‌ و راستن.

لەراگەیاندراوێكدا سەفا جابری بەرێوەبەری گشتی پرۆسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند "سندوقەكانی دەنگدان كە بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەركوك ووردبینیان بۆ كرا لەبینای كۆمسیۆن دەریخست ئەنجامەكان وەك دەنگی نێو سندوقەكانە و هیچ جیاوازیەكیان نەبووە".

وتیشی، "پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت خۆی واژۆی كردووە لەسەر راپۆرتی ئەنجامەكان و بەدەستی خۆی نوسیویەتی ئەنجامەكان 100% وەكو یەكن و
 رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن هاوتا و راستن".

هاوکات هۆشداریشی دایە بەكاندیدەكان، كە وردبن لە لێدوانەكانیاندا و كۆمسیۆن بەناڕەوا تۆمەتبار نەكەن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2018، راكان جبوری،‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ،"سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌ستكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كراوه‌ و له‌و كاره‌ دڵنیابووینه‌ته‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستەش سه‌ردانی‌ به‌غدام كرد و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵا پشكنین بۆ ژماره‌یه‌ك سندوقی‌ ده‌نگدان كرا، ده‌ركه‌وت كه‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و دانیشتوانی‌ كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن راسته‌".

جبوری‌ باسی کەوەش کردبوو، كه‌ كۆمسیۆن كار له‌سه‌ر ئیستیغلالكردنی‌ كه‌ركوك ده‌كات بۆدڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك پشتیوانی‌ كاره‌كانی‌ كۆمسیۆن ده‌كات به‌بێ‌ ئاماژه‌دان به‌ یاری‌ كردن به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن و سكاڵا و تێبینی‌ و داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران.



PM:10:38:28/05/2018