وەزارەتی پەروەردەی عێراق 412 بڕوانامەی ساختەی ئاشکرا کرد و سەرجەم ساختەکارانیش روبەڕوی یاسا دەکاتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە، ئەوەی خستوەتەڕوو، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، 412 بڕوانامەی ساختەیان لە شوێنە حکومی و ناحکومییەکاندا ئاشکراکردووە.
رونیشی کردوەتەوە، کە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەکان لە مانگی ئازاردا 90 حاڵەتی ساختەکاری و لە مانگی نیساندا 204 حاڵەت و لەمانگی ئایاریشدا 118 حاڵەتی ساختەکارییان ئاشکرا کردووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنداروەکەی وەارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە، کە لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ساختەکاران دەستی پێکردووە و سەرجەم رێوشوێنی یاساییەکان لە بەرامبەریان گیراوەتەبەر.