هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی رۆچونی پردی زەرگەتە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕۆچوونی بەشێک لەژێر پردی زەرگەتە، ئەو شەقامە تا دوای چاککردنەوەی بەربەست کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوەتەوە، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە بەهۆی ڕۆچونی بەشێک لەژێر پردی زەرگەتە کە دەکەوێتە ئاڕاستەی زەرگەتە بەرەو سەروەری، لەئێستادا ئەو شەقامە بەربەست کراوە، بەهۆی چاککردنەوەی ئەو ڕۆچوونە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، کە ڕێگایەکی دیکە بگرنە بەر تا ئەو ڕۆچوونە چاکدەرێتەوە.
PM:01:04:29/05/2018