جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر كۆمسیۆن مل نەدات بۆ لێپرسینەوە ئەوا ڕووبەڕووی لێسەندنەوەی متمانە دەبنەوە، دەشڵێت، هەموو بەڵگەیەک لەبەردەستایە کە كۆمسیۆن ناتوانێت لەژێر باری دەربچێت.
ئارام شێخ محەمەد، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا، "پەرلەمان دەسەڵاتی دەركردنی پڕۆژە یاسای هەیە بەپێی دەستور و بەپێی یاسای كۆمسیۆن خۆی، ئێمە لە پڕۆژە بڕیارەكەدا لە هەندێك شوێن باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنمان كردووە، بەڵام بۆ ئەوەی كۆمسیۆن نەتوانێت بۆ پەردەپۆش كردنی خۆ دزینەوە لەو خروقاتانە ئێمە پێش ئەوە داوامان كردوە لە ١٠% ی ئەو سندوقانەمان كردووە".
وتیشی، "ئەگەر لەكاتی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست، دەركەوت جیاوازی بەڕێژەی لە لەسەدا 25 هەیە لەگەڵ ئەو داتایانەی نێردراون ئەوكات داوای سەرلەنوێ هەژماركردنەوە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت".
ئارام شێخ محەمەد ئاشکراشیکرد، "هەموو ئەو بەڵگانەی سەبارەت بە كۆمسیۆن هەن ئەوانەن كە كۆمسیۆن ناتوانێت لەژێر باری دەربچێت، پەرلەمانی داهاتوو لەهەركاتێكدا دەتوانێت واژۆی پێویست كۆبكاتەو و لێپرسینەوە لە ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵا بكات، خۆ ئەگەر پەرلەمانی داهاتووش نەیتوانی لێپێچینەوە لە كۆمسیۆن بكات بۆ لێسەندنەوەی متمانە ئەوا بەدڵنیایەوە لەژێر لێكۆڵینەوەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەست پاكی و بەڵگەكانی تر ناتوانن ڕزگاریان بێت، چونكه پڕۆسهی ههڵبژاردن پڕۆسهیهك بوو پڕ بوو لهكهموكوڕی یاسایی".
لەبارەی دەنگۆی لێسەندنەوەی متمانە لە ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئارام شێخ محەمەد وتی، "جارێ زووە بڵێین متمانە لە ئەندامانی كۆمسیۆن دەسێنینەوە، زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەمان داناوە بەپێی بڕیارەكە با تەواو ببن ئەوكات لەسەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەتوانین بڕیاری تر بدەین".
ڕاشیگهیاند" كۆمسیۆن ناتوانێت خۆی بدزێتهوه لهجێ بهجێ كردنی بڕیارهكانی پهرلهمان ئهگهر كارێكی وابكات بهدڵنیایی ڕوبهڕووی دادگا و لێپرسینهوه دهبنهوه، خۆ ئهگهر كۆمسیۆن مل نهدات بۆ لێپرسینهوه ئهوا ڕووبهڕووی لێسهندنهوهی متمانه دهبنهوه و ههردوو ڕێگاكه لهبهردهم پهرلهماندایه."
12ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بەڵامژمارەیەک لایەنی سیاسی بەشدار لە پرۆسەکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوەو رایانگەیاند، کە ساختەکارییەکی زۆر لە پرۆسەکەدا کراوەو ئەنجامەکان پێچەوانە کراونەتەوە .
رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداو تیایدا بڕیاردرا، کە لە سەدا 10ی دەنگی سندوقەكان لە بنکەکانی دەنگدان بە شێوازی دەست هەژماربكرێنەوە ، لەکاتیكدا ئەگەر هاتوو لە سەدا 25ی دەنگە جیاكراوەكان بە دەست جیاوازی هەبوو، لە نێوان جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی و دەستی، ئەوا پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت.