به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌كارهێنانی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان به‌تایبه‌تیش ئامێری سپلێت ئاگادار ده‌كاته‌وه و لایەنە نەرێنیەکانی ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ردا رایگه‌یاندووه كه سپلێت و فێننكهرهوهكان ته‌ندروستیمان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه له وه‌رزی هاویندا و دەڵێت "هه‌وای ژووره‌كه ئاڵوگۆڕ پێناكات، به‌ڵكو هه‌ر هه‌وای پیس و ڤایرۆسی ناو ژووره‌كه ده‌وران پێده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له كاتی بوونی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌ك له ژووره‌كه‌دا، تۆ یه‌كه‌م كه‌س ده‌بیت بۆ تووشبوون به مه‌ترسییه‌كانی.
ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت "به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنێكدا كارده‌كه‌ن و فێننكهرهوهی تێدایه زیاتر تووشی سه‌رئێشه و ماندووبوون ده‌بن".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئامێری فێنككه‌ره‌وه "سپلێت" سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریایه و شێی و ته‌پوتۆزی فێنككه‌ره‌وه‌كه ده‌بێته‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پێست و چاو و بۆری هه‌ناسه و هۆكارێكه بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
ته‌ندروستی سلێمانی روونیشیكردووه‌ته‌وه كه نووستن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژوورێكدا كه فێنككه‌ره‌وه ی تێدا بێت، ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به ئازاری مل و پشت و گرژبوونی ماسوولكه‌كان.
راشیگه‌یاندووه كه ئاڵ‌وگۆڕكردن له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رمه‌وه بۆ كه‌ش و هه‌وای فێنك و ساردی به‌ر فێنككه‌ره‌وه‌كان، هۆكاری تووشبوونت ده‌بێت به ئه‌نفلۆنزا.