موراد قەرەیلان، ئاماژە بە باری نائاسایی لە باکوری کوردستان و هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ ئاکەپەو دەوڵەت بڕیاریانداوه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه بەئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین شه‌ڕی خۆپاراستنه، ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ له‌ناوبردنی ئێمه و گه‌لی ئێمه جموجۆڵی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر چه‌ك نه‌بوایه، له‌وانه‌یه ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزوتنه‌وه كۆتاییمان پێهاتبا.
وتی: "ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا ئایندهی خۆیان به له‌ناوبردنی گه‌لی كورده‌وه گرێداوه، ئەوان بڕیاریانداوه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به كوردان بێنن له توركیا، دواتریش له عێراق و سوریا كوردان نه‌هێڵن".
قەرەیلان جەخت دەکاتەوە کە یاسای باری نائاسایی ته‌نیا له دژی گه‌لی كورده‌و دەڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له رۆژئاوا و باشوری كوردستان وه‌ربده‌ن، درێژه به باری نائاسایی ده‌ده‌ن، ئەوان هەمو رێگاکانیان تاقیکردەوە هەر لە هێرشکردن و دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکان و شارەداران، به پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌مو لایه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان، به‌ڵام له هه‌ر هه‌رێمێكی ئێمه گه‌ریلا له هه‌مو كات به‌هێزترە.
ئاماژەی بەوەشکرد،رژێمی ئاكه‌په و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ده‌په هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان به‌كاردێنن، بەڵام له دژی هه‌مو هێرش و فرتوفێڵی ئه‌و هێزانه، هه‌ده‌په ده‌توانێت له پێشبینییه‌كانیش زیاتر ده‌نگ بهێنێت.