وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند ئیتر قه‌ندیل ئامانجێكی دوور نییه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هەواڵی "ئه‌نادۆڵو"ی توركی، وتی "با میلله‌تی توركیا دڵنیا بێت ئیتر لێدانی قه‌ندیل ئامانجێكی دوور نییه و له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه".
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئیتر هاووڵاتیان نابێت بڵێن ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل چی لێ به‌سه‌ر هات، چونكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كات بكه‌ن