پاش تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی، دادگا سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی كه‌یسه‌كه‌دا سه‌پاند كه كوڕی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرە.
عوسمان سدیق، پارێزه‌ری كه‌یسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل سۆما به ژماره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه "له ساڵی 2013دا دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری ئازادكردنی سێ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام دواتر له 20ی نیسانی 2014 بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی له لایه‌ن دادگای ته‌ممیزه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و داوای كردووه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره حوكم بدرێن كه بریتین له (ش. ب. ع) به‌رپرسی ئیداره‌ی هۆتێله‌كه، (ن. ع. ا) و (ع. ق. ر) كه هه‌ردووكیان خاوه‌نی موڵك و بینای هۆتێله‌كه‌ن".
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ئەوەشی ئاشکراکردووە (ش. ب. ع) كوڕی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
عوسمان دەڵێت "به‌ڵام دادگا له 2017دا بڕیاریداوه به ئازادكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ن. ع. ا) و (ع. ق. ر) ته‌نیا (ش. ب. ع) ی حوكمداوه به چوارساڵ زیندانی به‌شێوه‌ی غیابی، دواتریش له‌لایه‌ن دادگای ته‌ممیزه‌وه ئه‌و حوكمه پاڵپشتی كراوه".