نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان خانەنشینان

حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی بەغدا سلفەیەک بنێرێت بۆ هەولێر تا پارەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و خانەنشینانی مەدەنی و عەسکەری دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمەوە بە سپی راگەیاند، حکومەتی هەرێم داوای سلفەیەکی لە حکومەتی بەغدا کردووە تا پێش جەژن لەو سلفەیە پارەی پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشبکرێن.

مانگانە حکومەتی بەغدا بڕی ٣١٧ ملیار دینار دەدات بە هەرێم لەگەڵ داهاتی نەوت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لێدەدرێت، حکومەتی هەرێم داوای لەبەغدا کردووە بە بۆنەی هاتنی جەژنەوە کە ناوەراستی مانگی حوزەیرانە ئەو سلفەیە بنێردرێت تا مووچەی ئەو توێژانە دابەشبکرێن.



AM:09:25:06/06/2018