بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز سلێمانی هه‌ژاندو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیش گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه ئاشكراده‌كات.
ئاراس مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی بومه‌له‌رزه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند، "كاتژمێر 2:42ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 1 .3 بە پێوه‌ری ڕێخته‌ر سلێمانی ده‌روبه‌ری هه‌ژاند".
ئاشکراشیکرد چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌پارێزگاكه بوه‌و 16 كیلۆمه‌تریش له‌داتا سێكته‌ری ئه‌زمه‌ڕه‌وه دوربوه