کەناڵی سروشت داخرا

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریداوە سبەی ١٠ ی حوزیران کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە بە تۆمەتی سوکایەتی بە ژن دابخرێت.

محەمەد گەردی بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری "وەزارەتەکەیان چاوەڕوانی داواکاری گشتی ناکات، یان کەسێک سکاڵا بکات و بریاریداوە کەناڵی سروشت دابخات ".

بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەکەناڵی ئێن ئارتی راگەیاندووە"  هۆکاری داخستنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سوکایەتی بە ئافرەتان دەکات".

لە ماوەی ڕابردوودا مەلا مەزهەر لە وتارێکیدا "سوکایەتی بە ئافرەتانی کورد " کرد و ئەمەش کاردانەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.




PM:03:07:09/06/2018