هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردن لە عیراق بوه‌تە مایەی زیادکردنی قەیران و کێشەی تر بۆ سەر تەواوی ئەو گرفتانەی كه‌تائێستا به‌بێ چارەسەرکردن ماونەتەوە.
عادل ئەلمانع، سەرنوسەری ڕۆژنامەی (السیاسە)ی چاپی عیراق بە "ده‌نگی ئه‌مریكا"ی رایگه‌یاندووە، بڕیارەکانی پەرلەمان بڕیاری گونجاو بوون و لەگەڵ خواستی شەقام و خەڵکی عیراقدا یه‌كی گرته‌وه، هەنگاوێکی راستودروست و بوێرانەش بوو بۆ داکۆکیکردن لە دەنگە ڕاستەقینەکانی دەنگدەران.
ده‌شڵێت: "ئەو بڕیارانە بەرەنگاربوونەوە بووە بۆ ئەو فێڵ و تەڵەکانەی لە ئەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردندا کراون، بێگومان بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەفتارە نەخوازراوانەش بووە لە لایەن هەندێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە کراون."
ئەلمانع هۆشداریش دەدات سەبارەت بە شیانی سەرهەڵدانی قەیران و گرفتی نوێ و دەلێت، " لەوبڕوایەدایە لە ئێستا بە دواوە عیراق دەکەوێتە ناو ململانێیەکی زۆر گەورەی سیاسییەوە، عیراق دەکەوێتە قەیرانی زۆر گەورەوە بە شێوەیەک کە بوترێت ئەنجامە دەستکاریکراوەکانی هەڵبژاردن ڕەوشێکی هێورتر بن لەو بەرئەنجامە نەرێنیانەی لە پاش ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان دێنە ئاراوە.
دەشڵێت، ئەو لایەنانەی بەهۆی دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە خۆیان بە سەرکەوتوو دەزانن، هه‌رگیز دەستبەرداری ئەو ئەنجامە دەستکاریکراوانە نابن و ده‌كه‌ونه دروستكردنی کێشەی ئاڵۆز.
ئەو رۆژنامەنسووسە پێی وایە، به‌بێ هیچ گومانێك هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆمسیۆن به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره و هه‌موان ده‌زانن چۆن ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان كراون و چۆن كه‌وتونه‌ته‌ژێر كاریگه‌ریی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به به‌ڵگه‌ش سه‌لمێنراوه ،كه "هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه پاره‌یه‌ك زۆریان وه‌رگرتوه و گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ یه‌ك كورسیی په‌رله‌مان بۆ كاندیدێكی دیاریكراو" و به‌ڵگه‌ی ته‌واویش له‌سه‌ر ئه‌و به‌رتیلكارییه هه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدەکات، كه یه‌كێك له‌و گه‌واهیده‌رانه‌ش سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه كه به‌ڕونی باسی له‌و به‌رتیلانه كردوه و به ته‌له‌فۆنیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاشی ئاگادار كردوه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی زۆری دیكه‌ش هه‌ن، هەروەها پلانی ساخته‌كاری پێش هه‌ڵبژاردنیش به هاوكاریی وڵاتانی بیانی و ناوچه‌كه داڕێژراوه.