وادەی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ جوتیارانی هەرێم ئاشكرا ده‌کرێت

بەرێوەبەری كۆمپانیاى گشتی بازرگانی و دانەوێلە لە سلێمانی رایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە وەرگرتنی گەنم لە  جوتیارانی هەرێم  دەستپێدەکات.

ئەمین محەمەد رایگەیاند، ساڵانە پلانی کشتوکاڵی جوتیارانی هەرێم لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و بارزگانی هەرێمەوە وەردەگرێت کە بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تێیدا ڕووندەکرێتەوە و دواتر ڕەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و بارزگانی عێراق دەکرێت، دوای هاتنەوەشی لە بەغدا پشتگیری وەزارەتەکانیان پێ دەدرێت هەتا گەنمەکانیان بفرۆشن.

وتیشی، ئەمساڵ بەهۆی دواکەوتن و کەموکورتی لە پلانی جوتیارانی هەرێمدا، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دواخراوە، هەفتەی ڕابردووش وەفدێک لە  وەزارەتی کشتوکاڵ و بارزگانی عێراق سەردانی هەرێمان کردووە بۆ پێداچوونەوە بۆ کێشەکە لە ئیستادا.

ئەمین  محەمەد ئاماژەی بەوەشدا،، دوای چارەسەرکردنی کەموکورتیەکان له‌ هەفتەی داهاتوودا ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بکرێت بەڵام هێشتا ڕوون نەبووەتەوە پارێزگای سلێمانی کەی دەستدەکات بە وەرگتنی گەنم لە جوتیاران.

بەەرێوەبەری كۆمپانیاى گشتی بازرگانی و دانەوێلەی لقی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، کە كۆمپانیاى گشتیى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى عێراق، له‌ ساڵى ٢٠١٨ وەک نرخی ساڵی پێشوو گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت بە جۆرێک بۆ هه‌ر ته‌نێك گه‌نمى پله‌ یه‌ك ٥٦٠ هه‌زار دینار، پله‌ دوو ٤٨٠ هه‌زار دینار و پله‌ سێ ٤٢٠ هه‌زار دینارى دیاری كردووه‌.




PM:10:46:09/06/2018