یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر مه‌لا مه‌زهه‌ر هاته‌ده‌نگ و داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه بكرێت به بڕیاری راگرتنی كه‌ناڵی(سروشت)و ئه‌و سزادانه به كۆمه‌ڵه رابگرن.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، هاتووه "ئه‌گه‌ر باسه‌كه سوكایه‌تیكردن بێت به ئافره‌ت و مرۆڤ، چه‌ندین كه‌ناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی هه‌ن، رۆژانه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و فیلم و زنجیره دراماكانی بێگانه به‌تایبه‌تی توركی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه وێرای سوكایه‌تیكردن به ئافره‌ت، خێزان فێری خیانه‌ت و تێكدانی شیرازه‌ی خێزانی ده‌كه‌ن و به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به به‌رنامه‌داڕێژراوی به‌ره‌و هه‌ڵدێرو شڵه‌ژان ده‌به‌ن".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: چه‌ندان كه‌ناڵی تیڤی و رۆژنامه‌و گۆڤار له‌ڕابردوو و ئێستادا خه‌ریكن بێرێزی به‌رامبه‌ر هه‌موو پیرۆزییه ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و به مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له په‌نای به‌رنامه‌ی شرۆڤه‌ی ئایینییه‌وه خه‌ریكی دروستكردنی گومانن له‌سه‌ر ئیسلام، بۆیه هه‌موومان چاوه‌ڕوان بووین وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌نگاوی جددی بۆ ئه‌م كارانه بهاوێت.
یه‌كێتیی زانایان داوا ده‌كات، پێداچوونه‌وه بكرێت به بڕیاری راگرتنی كه‌ناڵی (سروشت)و ئه‌و سزادانه به كۆمه‌ڵه رابگرن.