کارەبای سلێمانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، کە دەست دەکات بە چارسەرکردنی کێشەی کەمی ڤۆڵتییەی مۆلیدە ئەهلییەکان، داواش لەو گەڕەکانە دەکات لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک بەنوسراو لیژنەكەیان لە قایمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

بەڕێوەبەراەیتی كارەبای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی"كەوتووە ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی مەرجەكانی ئەو گرێبەستەی كە خاوەن موەلیدە بۆ دانانی موەلیدە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی واژۆی كردووە، پێویستە بڕی ڤۆڵتیە لای موەلیدە (400) ڤۆڵت كەمترنەبێت و لە بۆردی جۆزەكانیش (195) ڤۆڵت كەمتر نەبێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچی و كەموكورتیە پێویستە چارەسەری بكەن.

 کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاولاتیان دەکاتەوە،كە لیژنەی باڵای سەرپەرشتی موەلیدە ئەهلییەكان، لە قایمقامیەت بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن، هەر گەڕەكێكیش ئەو كێشەیەیان هەبوو، بەنوسراو لیژنەكە قایمقامیەت ئاگادار بكەنەوە بۆ بەدواداچوون و چارەسەر كردنی.

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، بەشێك لە هاووڵاتیان گلەیی لە موەلیدەی گەڕەكەكانیان دەكەن بەوەی، كە بەهۆی دابەزینی ڤۆڵتیەی موەلیدەكانیان بەباشی ناتوانن سود لەو ئەمپێرانە وەرگبرن كە وەریانگرتووە.






PM:09:47:12/06/2018