په‌كه‌كه‌ پلانێکی مەترسیدار بۆسەر هەرێم ئاشكرا دەکات

پارتی كرێكارانی كوردستان په‌یامێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاتلەبارەی له‌شكركێشییه‌كه‌ی تورکیا بۆسەر هەرێم و دە توركیا به‌بیانووی راوه‌ونانی گه‌ریلا، ده‌یه‌وێت به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی عیراق داگیربكات".

سه‌رحه‌د وارتۆ، وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلیمانی رایگەیاندوە، سوپای توركیا بوونی په‌كه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی قه‌ندیل كردووه‌ته‌ بیانوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌شكركێشی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ پیلانی هه‌یه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیربكات.

ئەو بەرپرسە بە پێویستی دەزانێت، کە حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشوور، هه‌ڵوێستیان له‌دژی توركیا هه‌بێت و هه‌نگاو بنێن بۆ به‌رگرتن له‌و پیلانه‌.

هاوکات سه‌رحه‌د وارتۆ، ڕه‌خنه‌شی له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم گرت و وتی، " ناكرێت ئێمه‌ به‌هۆكار بزانن بۆ له‌شكركێشی توركیا، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ بڵێن ئه‌گه‌ر پێشتر پێشمه‌رگه‌ له‌دژی حكومه‌تی به‌عس شه‌ڕی نه‌كردایه‌، حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ كیمیایی به‌كارنه‌ده‌هێناو ئه‌نفالی نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ بوونی گه‌ریلا له‌خاكی كوردستان ناڕه‌وا نییه‌، ئه‌وه‌ی ناڕه‌وایه‌و ده‌بێت ده‌ربكرێت، بوونی سوپای توركیایه‌ له‌ناوچه‌ی بادینان.

داواشی لە حكومه‌تی عیراق كرد، کە هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كبخات و له‌دژی داگیركاری حكومه‌تی توركیا بوه‌ستنه‌وه‌و رێگربن له‌ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی، كه‌ داگیركردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی هه‌رێم و عیراقه‌.


PM:03:25:15/06/2018